له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، بارانی به‌خوڕ بووه‌ته هۆی هه‌ستانی سێڵاو له ٥ ئۆستانی جنووبی ئێران. لافاو، زۆرێك له گوزه‌ر و بینای ناوچه جۆراوجۆره‌كانی ئۆستانه‌كانی خووزستان، بووشێهر، كرمان، هۆرمۆزگان، فارس و یه‌زدی داگرتووه. به هه‌زاران ماڵ وێران بووه و ده‌یان هه‌زار كه‌سیش دار و نه‌دارییان له‌ده‌ست داوه. زیانه‌كان له گه‌ڕه‌كی په‌راوێزنشینی شاره‌كان و له گونده‌كان، یه‌كجار به‌رینترن. هه‌تا ئێستا لانیكه‌م ٩ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه. خه‌ساره گیانی و ماددییه‌كانیش به‌رده‌وام ڕوو له زیاد بوونه. ئاشكرایه كه ئاستی زیان و وێرانییه‌كانی ئه‌م كاره‌ساته یه‌كجار له‌وه‌ی كه ناوه‌نده ڕه‌سمییه‌كانی ده‌وڵه‌تی ئێران ڕایده‌گه‌یه‌نن، زیاتره. ڕۆژنامه‌ی ئیتیلاعاتی چاپی تاران له ژماره‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه ١٧ی سه‌رماوه‌زدا نووسیی:
“به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌می به‌رپرسان له قۆناغه جۆراوجۆره‌كاندا، به‌ره‌كه‌تی باران به‌رده‌وام زه‌ره‌ر و زیانی له‌گه‌ڵ خۆی هێناوه و هه‌موو جارێ له گۆشه‌یه‌ك له وڵاته‌كه‌مان، به‌هۆی نه‌بوونی ژێرخانی گونجاو، هه‌ستانی سێڵاو و وێرانییه‌كانی، خه‌ساری گیانی و ماددیی زۆری لێكه‌وتووه‌ته‌وه”. ئه‌م ڕۆژنامه وه‌ك نموونه‌یه‌ك له‌و كهمتهرخهمییانه ده‌نووسێ: “سیستمی ئاوه‌ڕۆی هێندێك له ئۆستانه‌كان له‌وانه خووزستان، چه‌ندین ساڵه كه ئیتر توانای ڕاگواستنی سێڵاوه‌كانی نییه و هه‌موو جارێ ئاو كۆده‌بێته‌وه و بیناكان داده‌گرێ و زه‌ره‌ر و زیانی ماڵیی زۆر له دانیشتووان ده‌دات“. كاتێك كه ڕۆژنامه‌یه‌كی حكوومه‌تی به‌مجۆره ده‌نووسێ، بێگومان باروودۆخی واقعی ده‌یان به‌رابه‌ر له‌وه كارهستاتبارتره. هه‌واڵنێری ئه‌م ڕۆژنامه‌یه هه‌روه‌ها ده‌شنووسێ: “كارناسانی كه‌ش و هه‌وا ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر، هه‌ستانی سێڵاویان به گوێی ده‌وڵه‌ت گه‌یاندبوو به‌ڵام ده‌وڵه‌ت له به‌رامبه‌ریدا كه‌مته‌رخه‌م بوو“. هه‌روه‌ها ڕاپۆرته‌كان له شاره جنووبییهكانی ئێران باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ناڕه‌زایه‌تیی خه‌ڵكی لافاولێدراو دژبه به‌رپرسانی ڕژیم توندتر بووه‌ته‌وه. ڕۆژی شه‌ممه ١٥ی مانگی سه‌رماوه‌ز، ژماره‌یه‌ك له لافاولێدراوانی ئۆستانی خووزستان، به كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر دادگوسته‌ری و هه‌روه‌ها شاره‌داریی به‌نده‌ری خومه‌ینی، خوازیاری له‌سه‌ر كار لاچوونی به‌رپرسان بوون. ناڕازیان له درووشمه‌كانیاندا به‌رپرسان و كاربه‌ده‌ستانی ئۆستانییان “بێ كهفایهت” ناولێنا.
بێگومان، سێڵاو وه‌ك بوومه‌له‌رزه و گركان و سوونامی و تۆفان و هیتر، كاره‌ستاتێكی سرووشتییه. بارینی بارانی به‌خوڕ له زۆرێك له ناوچه‌كانی جیهان به‌رده‌وام ئه‌گه‌ری ڕوودانی له ئارا دایه، به‌ڵام ئاستی خه‌ساره‌ته‌كانی له هه‌موو شوێنه‌كان یه‌كسان نییه. مرۆڤی سه‌رده‌می ئێمه، ئیتر دیلی بێ ئیراده‌ی ده‌ستی سرووشت نییه، به‌ڵكوو توانای كۆنتڕۆڵ كردنی زۆرێك له هێزه سرووشتییه‌كان و به‌كار هێنانی له خزمه‌ت گه‌شه و په‌ره‌پێدانی ژیانی خۆی، تا ڕاده‌یه‌كی زۆر به‌ده‌ست هێناوه. ئه‌گه‌ر له ئێرانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ڕژیمه گه‌نده‌ڵه‌كانی وه‌ك ڕژیمی شا و ڕژیمی كۆماری ئیسلامی، هه‌موو ڕووداوێكی سرووشتی ده‌بێته كاره‌ساتێك، هۆكاره‌كه‌ی ئه‌ساسه‌ن نه‌ك بۆ خرۆشی سرووشت، به‌ڵكوو له‌وه گرینگر، پێویسته بۆ نیزامی ده‌سه‌ڵاتدار بگه‌ڕێنینه‌وه. ئه‌گه‌ر بارینی بارانی به‌خوڕ حه‌تمییه، بێگومان هه‌ستانی سێڵاوی كاولكه‌ر حه‌تمی نییه و ده‌كرێ به‌ری پێ بگیرێ. ئه‌گه‌ر ڕوودانی بوومه‌له‌رزه حه‌تمییه، ده‌كرێ له به‌رامبه‌ریدا بینای موقاوم درووست بكرێ. ڕێكخراوی به‌ناو به‌ڕێوه‌به‌ریی قه‌یران، یه‌كێك له بێ كه‌ڵكترین و بێ تواناترین ناوه‌نده‌كانی ڕژیمه له به‌رامبه‌ر كاره‌ساته سرووشتییه‌كاندا. ده‌زگا پان و به‌رین و گه‌نده‌ڵ و بوروكراتیكهكانی ڕژیم، نه ته‌نیا هیچ به‌رنامه‌یه‌كی پێشتر داڕێژراویان بۆ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌م به‌ڵا سرووشتییانه نییه، به‌ڵكوو له گه‌رمه‌ی ڕووداوه‌كانیشدا، ئه‌م ده‌زگایانه، نه خۆیان كارێكی به‌نرخ ئه‌نجام ده‌ده‌ن و نه ڕێگه‌ش ده‌ده‌ن یارمه‌تی گه‌یاندن له ڕێگه‌ی ناوه‌نده‌كانی خه‌ڵكه‌وه ڕێكبخرێ. له ئێستادا سه‌دان هه‌زار كه‌س له شوێنه جۆراوجۆره‌كانی ئێران گرفتاری سێڵاو و داواهاتهكانین. ده‌وڵه‌تێك كه خۆی به خاوه‌نی یه‌كێك له گه‌وره‌ترین ماشێنه جه‌نگییه‌كانی ناوچه‌كه ده‌زانێ و پتر له یه‌ك ملیۆن كه‌سی هێزی نیزامیی ڕێكخراو هه‌یه، هه‌نگاوێكی كاریگه‌ر له‌پێناو یارمه‌تی گه‌یاندن به‌م خه‌ڵكه به‌ڵا لێدراوه، هه‌ڵناگرێ.
له وڵاتێكی وه‌كوو ئێران كه سهروهتهكانی له لایه‌ن ڕژیمێكی دژه مرۆییه‌وه ده‌كرێته خه‌رجی سیاسه‌تی سهركوتگهرانه و ده‌ست تێوه‌ردانه ناوچه‌ییه‌كان و ئاژاوه‌گێڕیی نیزامی، له وڵاتێكی وه‌كوو ئێران كه هێزی كاری به‌رهه‌مهێنه‌ری ملیۆنان مرۆڤی كرێكار و زه‌حمه‌تكێش كه خوڵقێنه‌ری هه‌موو ئه‌رزشه‌كانی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه‌ن، ده‌كه‌وێته خزمه‌ت كه‌ڵه‌كه كردنی سه‌روه‌تی ژماره‌یه‌ك سه‌رمایه‌دار و به‌هێز كردنی ده‌وڵه‌تی پشتیوانیان، ئه‌و ئیمكانه ماددی و كرده‌وه‌ییه بوونی هه‌یه كه له ئه‌گه‌ری ڕزگاری له ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م سته‌مكار و چه‌وسێنه‌رانه، ڕێژه‌ی خه‌ساری سه‌رچاوه‌گرتوو له سێڵاو و باقیی كاره‌ساته سرووشتییه‌كان، به كه‌مترین ئاستی خۆی بگات. له ڕاستیدا، هۆكاری سه‌ره‌كیی سه‌رهه‌ڵدانی خه‌ساره‌تی قورس له جه‌ره‌یانی ڕووداوه سرووشتییه‌كان له ئێران، خودی نیزامی كۆماری ئیسلامییه. ئه‌م ڕژیمه گه‌نده‌ڵه ده‌یان ساڵه كه ناكارامه‌یی خۆی له جه‌ره‌یانی ڕوودانی بوومه‌له‌رزه، سێڵاو، ئاگركه‌وتنه‌وه و هێتر نیشان داوه. سێڵاو و بوومه‌له‌رزه و ئاگركه‌وتنه‌وه هیچ زیانێك به سه‌ران و كاربه‌ده‌ستانی ڕژیم و ئاخونده‌كان و به كۆشك و ئیمكاناته‌كه‌یان ناگه‌یه‌نێ. ئه‌وه‌یكه بۆ ئه‌وان گرینگه، پاراستنی نیزام و پێگه‌یه‌كه، كه به‌ستێنی دزی و گه‌نده‌ڵیی بۆ خوڵقاندوون. ڕژیم درێژه‌ی ته‌مه‌نی نیزامی ئیسلامی و درێژه‌ی وه‌ها باروودۆخێك، ته‌نیا به په‌ره‌پێدانی ده‌زگای ئه‌منییه‌تی و سه‌ركوت و توند كردنه‌وه‌ی كه‌ش و هه‌وای ترس و تۆقاندن، دابین ده‌كات. بێگومان، كرێكاران و جه‌ماوه‌ری سته‌ملێكراوی ئێرانیش، هیچ ڕێگایه‌كیان بێجگه‌له خه‌باتی ڕێكخراو له‌پێناو ڕووخاندنی ئه‌م ڕژیمه دژه مرۆییه، بۆ نه‌ماوه‌ته‌وه.