ژماره‌یه‌ك له كارمه‌ندان و ئه‌ندامانی هه‌یئه‌تی زانستی زانكۆی ئازادی ئیسلامی واحید ماهشههر، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه له ناڕه‌زایه‌تیی به دواخرانی بڕی چه‌ندین مانگ حقووق و مه‌زایایان، له‌به‌رامبه‌ر بینای ناوه‌ندی ئه‌م واحیده ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی ناڕازییان، له مانگی گه‌ڵارێزانه‌وه هه‌تا ئێستا هیچ حقووقێكیان پێ نه‌دراوه و ئه‌مه‌ش له‌م بارودۆخه ناله‌باره ئابوورییه‌ی ئێستادا، كێشه‌وگرفتێكی زۆریانی بۆ پێكهێناون. كارمه‌ندان و ئه‌ندامانی هه‌یئه‌تی زانستی زانكۆی ئازادی ئیسلامی واحید ماهشههر، هه‌روه‌ها له‌ئاست زیادنه‌كرانی ساڵانه‌ی حقووقه‌كانیان ناڕازیین و خوازیاری پێڕاگه‌یشتنی كاربه‌ده‌ستان به خواسته‌كانیان بوون.