به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، كۆمه‌ڵێك له لاوانی ژینگه‌پارێزی شاری مه‌ریوان ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٦ی سه‌رماوه‌ز، له‌ئاست بڕینه‌وه‌ی دارستانه‌كانی زاگرۆس، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
هه‌واڵی گه‌یشتوو باس له‌وه ده‌كات كه لاوانی ناڕازیی له مه‌ریوان وێڕای به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه له شوێنی داره بڕاوه‌كان، “تووی به‌ڕوو”یان چاندووه و له‌ئاست بڕینه‌وه‌ی داره‌كان له لایه‌ن ڕێكخراوه‌كانی ده‌وڵه‌تی ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیوه.