كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شیركه‌تی تاواندنه‌وه‌ی ئاسنی ئیسفه‌هان، ڕۆژی دووشه‌ممه ١٧ی سه‌رماوه‌ز، بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تیی به ئاستی له خواره‌وه‌ی حه‌قده‌سته‌كانیان، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی ناڕازیی به به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه له شوێنی كاره‌كه‌یان، وێڕای داواكاری بۆ بردنه‌سه‌رێ حه‌قده‌سته‌كانیان، له‌ئاست ڕێژه‌ی له‌سه‌ره‌وه‌ی نرخی ئاوسان و ناكارامه‌بوونی به‌رپرسان له چاره‌سه‌ركردنی كێشهوگرفتی كاری و گوزه‌رانیان ئێعتڕازیان ده‌ربڕیوه. كرێكارانی ناڕازیی له‌ڕێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه گرتنی چه‌ندین پلاكاردی ئێعتڕازی، خوازیاری “دابین كردنی خزمه‌تگوزاری بیمه‌ی ده‌رمانی، بیمه‌ی عومر و ڕووداوه‌كان” له لایه‌ن سندووقی فوولاد بوون.