کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی مانگرتن و كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شاره‌داریی سیدون

ادامه اعتصاب و تجمع کارگران شهرداری صیدون

كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی شاره‌درایی سیدون له‌ ئۆستانی خوزستان، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٦ی سه‌رماوه‌ز، له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ په‌رداخت نه‌كرانی بڕی چه‌ندین مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایا و هه‌روه‌ها نه‌درانی بڕی یه‌كساڵ حه‌قی بیمه‌یان به‌ سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی، بۆ سێهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه‌ و له‌ به‌رامبه‌ر شاره‌داریی ئه‌مشاره‌‌ كۆبوونه‌وه‌.

به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازیی، له‌ سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه‌ هه‌تا ئێستا حه‌قده‌سته‌كانیان په‌رداخت نه‌كراوه‌ و ته‌نانه‌ت حه‌قی بیمه‌كانیشیان دواخراوه‌ و هه‌زینه‌كانی ده‌وا و ده‌رمانیان به‌ شێوه‌ی ئازاد په‌رداخت ده‌كه‌ن. ده‌شڵێن: له‌ ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌ی حه‌فته‌ی ڕابردوویان، شاره‌دار به‌ڵێنی پێ دابوون كه‌ له‌ زووترین كاتدا كێشه‌وگرفته‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن، به‌ڵام هه‌تا ئێستا ئه‌م به‌ڵێنه‌ وه‌دینه‌هاتووه‌.