به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هاووڵاتییەکەی خەڵکی شاری بانە كه دوو حه‌فته له‌مه‌وبه‌ر لە لایەن دەزگا ئەمنییەکانی ڕژیمه‌وه دەستبەسەر کرابوو، چارەنووسی نادیارە.
بە پێی ئه‌م ڕاپۆرته، سەرەڕای تێپەڕینی دوو حه‌فته‌ی به‌سه‌ر دەستبەسەر کرانی “واحید عەباس زاده” تەمەن ٣٤ ساڵ و خەڵکی بانه، چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی نادیارە و بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکەی لەم پێوه‌نده‌دا، هه‌تا ئێستا بێ‌ئاکام ماوەتەوە. جێگه‌ی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه، “واحید عەباس زاده” ڕۆژی شەممە ١ی سەرماوەز، به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری بانه دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازترابوویه‌وه.