به پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی شه‌ممه ١٥ی سه‌رماوه‌ز، داواكاری بۆ پێداچوونه‌وه به په‌روه‌نده‌ی “ئه‌میرحسێن مۆرادی، سه‌عدی ته‌مجیدی و محه‌ممه‌د ڕه‌جه‌بی” سێ كه‌س له ده‌ستبه‌سه‌ر كراوانی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ساڵی ٩٨ له دیوانی باڵای وڵاته قه‌بووڵ كراوه و په‌روه‌نده‌ی ئه‌م سێ كه‌س سه‌رله نوێی گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه بۆ دادگا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، به‌دوای ئه‌م حوكمه، بڕیاره له ماوه‌ی ڕۆژانی داهاتوودا په‌روه‌نده‌ی ئه‌م سێ كه‌سه به‌مه‌به‌ستی پێداچوونه‌وه بنێردرێته‌وه بۆ دادگای شاری تاران. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، “ئه‌میرحسێن مۆرادی، سه‌عدی ته‌مجیدی و محه‌ممه‌د ڕه‌جه‌بی” كه له ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ساڵی ٩٨ ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون، له لایه‌ن دادگای ڕژیم هه‌ر سێ كیان حوكمی ئێعدام‌یان بۆ ده‌رچووبوو. شایانی باسه، ئه‌م سێ كه‌س جگه له ده‌ركردنی حوكمی ئێعدام، سه‌رجه‌م به ٣٨ ساڵ زیندان و ته‌حه‌مۆلی ٢٢٢ ڕه‌زبه‌ر شه‌لاق مه‌حكووم كرابوون.