کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

به‌رده‌وامی مانگرتنی كرێكاران له‌ هێند

تداوم اعتصاب کارگران هندی1

به‌ ده‌یان هه‌زار كه‌س له‌ كرێكارانی سه‌رتاسه‌ری هێند، ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٥ی سه‌رماوه‌ز بۆ جارێكی دیكه‌ هاتنه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان و به‌ وتنه‌وه‌ی درووشمی ئێعتڕازیی، خوازیاری دابین كردنی ئه‌منییه‌تی كاری و زیادكردنی ئاستی حه‌قده‌سته‌كانیان بوون.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، یه‌كێتییه‌ كرێكارییه‌كانی هێندووستان له‌ئاست سیاسه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌ت سه‌باره‌ت به‌ بارودۆخی ناله‌باری گوزه‌رانی كرێكاران له‌م وڵاته‌ ناڕازیین. ئه‌مه‌ له‌حاڵێكدایه‌ كه‌ له‌ هێندوستان به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا ڕێژه‌ی بێكاری له‌م وڵاته‌ چووه‌ته‌سه‌رێ و به‌هۆیه‌وه‌ به‌ هه‌زاران كه‌س له‌ كرێكاران بێكار بوون، به‌ڵام ده‌وڵه‌ت به‌جێگه‌ی پشتیوانی له‌ كرێكاران له‌ سه‌رجه‌م كرێكاران و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی داهاتیان نییه‌، ماڵیات وه‌رده‌گرێ. شایانی باسه‌، یه‌كێتییه‌ كرێكارییه‌كان خوازیاری پێدانی وامێكی ٧ هه‌زار و ٥٠٠ ڕووپیه‌ی به‌ كرێكارانی بێكار و دابین كردنی ١٠ كیلۆ مه‌وادی غه‌زایی خۆڕایی بۆ هه‌ر تاكێك له‌ مانگ دان. هه‌روه‌ها خوازیاری دابین كردنی ئه‌منییه‌تی كاری كرێكاران بوون.  یه‌ێكتییه‌ كرێكارییه‌كان هه‌روه‌ها داوایان له‌ ده‌وڵه‌ت كردووه‌ كه‌ سه‌رجه‌م یاساكانی دژه‌ كرێكاری هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه‌ و له‌ به‌خسووسی كردنی شیركه‌ته‌ به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كان پاشگه‌ز بێته‌وه‌.