له درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان به یاسای “ڕێبازی ئاسایشی” له فه‌ڕانسه، ڕۆژی شه‌ممه ١٥ی سه‌رماوه‌ز، خۆپیشانده‌ران له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس له شاری پاریس پێته‌ختی فه‌ڕانسه تێكهه‌ڵچوون.
ئه‌م خۆپیشاندانه له لایه‌ن سه‌ندیكاكانی دژی نادادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی ڕێكخرابوو، به‌ڵام به خێرایی گۆڕا بۆ خۆپیشاندان دژبه یاسای “ڕێبازی ئاسایشی”. شایانی باسه، خۆپیشاندان له‌دژی “نادادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی” و “توندووتیژی پۆلیس” ڕۆژی شه‌ممه له ده‌یان شاری فه‌ڕانسه به‌ڕێوه‌چووه. شایانی باسه، هێزه‌كانی پۆلیس له شاری پاریس بۆ به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌ران له گازی فرمێسك‌ڕێژ كه‌ڵكیان وه‌رگرتووه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، به پێی ماده‌ی ٢٤ی ئه‌م یاسایه كه له په‌رله‌مانی فه‌ڕانسه په‌سه‌ند كراوه، هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی گرته ویدیۆ له هێزه‌كانی پۆلیس تاوانه و تاوانبار ده‌بێ سزای نه‌ختی په‌رداخت بكات یاخود بچێته زیندانه‌وه.