کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

ڕاگه‌یاندنی سه‌رتاسه‌ری قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ له‌ توركییه‌

ڕاگه‌یاندنی سه‌رتاسه‌ری قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ له‌ توركییه‌

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ حکومەتی توركییه‌ رایگەیاندووه‌، بەهۆی بەرزبوونەوەی ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا لەو وڵاتە و تۆمارکردنی ٣٢ هه‌زار و ٧٣٦ كه‌س له‌ ڕۆژێكدا، کۆتاییەکانی ئه‌م حه‌فته‌ی قەدەغەی هاتوچۆی سه‌رتاسه‌ری جێبەجێ بکرێت و رێکارەکانیش چڕتربکرێنەوە.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، دوای راگەیاندنی بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆی سه‌رتاسه‌ری له‌ لایه‌ن ده‌وڵه‌ت، دەزگاکانی راگەیاندنی توركییه‌ وێنەی شەقامەکانی ئیستانبۆل، ئانكاڕا و ئێزمیریان بڵاوکردەوە کە هاتوچۆکردن بەشێوەیەکی تەواو تێیاندا وەستاوە. بەگوێرەی ئامارەکانی حکومەتی توركییه،‌ ته‌نیا له‌ رۆژی هەینی، ٣٢ هه‌زار و ٧٣٦ توشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراون، ئەوەش بەرزترین رێژەی توشبوونە لە شەش مانگی رابردوودا.