کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رتاسه‌ری كارمه‌ندانی مۆخابه‌راتی ڕووستایی

تجمع اعتراضی کارکنان مخابرات روستایی کل کشور

تجمع اعتراضی کارکنان مخابرات روستایی کل کشور

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٥ی مانگی گه‌لاوێژ، كارمه‌ندانی مۆخابه‌راتی سه‌رتاسه‌ری وڵات له‌ به‌رامبه‌ر بینای وه‌زاره‌تی پێوه‌ندییه‌كان له‌ شاری تاران كۆبوونه‌وه‌.

ناڕازییان به‌وتنه‌وه‌ی درووشمی وه‌ك “مودیری بێ لیاقه‌ت، خه‌جاڵه‌ت خه‌جاڵه‌ت” له‌ئاست له‌ خواره‌وه‌ بوونی حقووقه‌كانیان و هه‌روه‌ها به‌كرده‌وه‌ ده‌رنه‌هاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی كاره‌ سه‌خت و زیانباره‌كان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی. ناڕازییان هه‌روه‌ها به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی سفره‌ی خاڵی له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌م ناوه‌نده‌ ده‌وڵه‌تییه‌ و وتنه‌وه‌ی درووشمی “خوانی ئێمه‌ خاڵییه‌، خۆنوێنی ئێوه‌ عالییه‌” له‌ئاست بارودۆخی ناله‌باری گوزه‌رانیان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.