سه‌رله به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه ١٥ی سه‌رماوه‌ز، كرێكارانی ڕێگای ئاسنی خۆراسانی شۆمالی له ناڕه‌زایه‌تیی به دواخرانی بڕی چه‌ندین مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایایان، له به‌رامبه‌ر بینای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی شیركه‌ت و ئۆستانداریی ئه‌مشاره، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازیی، هه‌تا ئێستا هیچكام له شیركه‌ته‌كانی ڕێگای ئاسن سه‌باره‌ت به په‌رداخت كردنی حقووقه‌كان، كاتێكی دیاری كراویان ڕانه‌گه‌یاندووه. ده‌شڵێن: جگه له دواخرانی حه‌قده‌سته‌كانیان، حه‌قی بیمه‌كانیشیان به سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی په‌رداخت نه‌كراوه. شایانی باسه، هه‌ندێ له كرێكارانی ڕێگای ئاسن ٨ مانگه حه‌قی بیمه‌كانیان په‌رداخت نه‌كراوه و ئه‌مه له‌حاڵێكدایه كه هه‌موو مانگێك بڕی ١٧٥ هه‌زار ته‌مه‌ن له حقووقه‌كانیان به‌م مه‌به‌سته كه‌م ده‌كرێته‌وه.