کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شاره‌داریی به‌نده‌ر له‌نگه‌

ادامه تجمع کارگران شهرداری بندر لنگه

كرێكارانی فه‌زای سه‌وزی شاره‌داریی به‌نده‌ر له‌نگه‌ له‌ ئۆستانی هۆرمۆزگان، ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٥ی سه‌رماوه‌ز، بۆ دووهه‌مین جار به‌ مه‌به‌ستی په‌یگیری مۆتاڵباته‌كانیان، له‌ به‌رامبه‌ر ده‌فته‌ری ئیمام جومعه‌ی ئه‌مشاره‌ ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌.

كرێكارانی ناڕازیی كه‌ زیاتر له‌ ٤ مانگه‌ حه‌قده‌سته‌كانیان په‌رداخت نه‌كراوه‌، ده‌ڵێن: چه‌ندین مانگه‌ حه‌قی بیمه‌كانیشیان به‌ سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی په‌رداخت نه‌كراوه‌. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، ئه‌م كرێكارانه‌ له‌ڕێگه‌ی شیركه‌ته‌ په‌یمانكارییه‌كانه‌وه‌ له‌ شاره‌داریی به‌نده‌ر له‌نگه‌ دامه‌زراون و ئه‌مه‌ له‌حاڵێكدایه‌ كه‌ كرێكارانی په‌یمانی ئه‌م شاره‌دارییه‌ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه‌، له‌گه‌ڵ كێشه‌ی وه‌رگرتنی سه‌روه‌ختی حه‌قده‌سته‌كانیان به‌ره‌وڕوون.