کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی مانگرتن و كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی ماشێنی سازیی ته‌ورێز

تداوم اعتصاب کارگران ماشین‌سازی تبریز1

كرێكارانی شیركه‌تی ماشێن سازیی ته‌ورێز، ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٥ی سه‌رماوه‌ز بۆ سێهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان و هه‌روه‌ها هه‌ڵنه‌وه‌شانه‌وه‌ی خسووسی سازی له‌م شیركه‌ته‌، ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه‌ و له‌ به‌رامبه‌ر ده‌رگای چوونه‌ژووره‌وه‌ی شیركه‌ت كۆبوونه‌وه‌.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌م كرێكارانه‌ ماوه‌ی سێ مانگه‌ هیچ حه‌قده‌ستێكیان پێ نه‌دراوه‌ و له‌ڕێگه‌ی كۆبوونه‌وه‌ له‌ به‌رامبه‌ر شیركه‌ت و پێشگرتن به‌ چوونه‌ ژووره‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی شیركه‌ت، خوازیاری وه‌ڵام دانه‌وه‌ی كاربه‌ده‌ستان به‌ خواسته‌كانیان بوون. كرێكارانی ناڕازیی ده‌ڵێن: ده‌وڵه‌ت به‌نیازه‌ له‌ ڕێگه‌ی فرۆشتنی ئه‌م شیركه‌ته‌ به‌ به‌شی خسووسی، به‌شێكی زۆر له‌ پێداویستییه‌كانی خۆی دابین بكات. ده‌شڵێن: له‌ داهاتووی كاری خۆیان نیگه‌رانن و داوا له‌ ده‌وڵه‌ت ده‌كه‌ن كه‌ به‌م ته‌وه‌ره‌ پێڕاگه‌یشتن بكات و ئه‌منییه‌تی كاری كرێكاران دابین بكه‌ن.