به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی چاودێری مافی مرۆڤ” له ڕۆژی دووشه‌ممه ١٤ی مانگی گه‌لاوێژه‌وه، سێ چالاكی ژینگه‌پارێز له ناڕه‌زایه‌تیی به بارودۆخی نادیاریان مانیان له خواردن گرتووه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، “نیلووفه‌ر به‌یانی، هوومه‌ن جه‌وكار و سپیده كاشانی” له ناڕه‌زایه‌تیی به بارودۆخی نادیاریان ده‌ستیان داوه‌ته مانگرتن له خواردنی بێ‌سنوور. شایانی باسه، ئه‌م كه‌سانه له ناڕه‌زایه‌تیی به بارودۆخی ناله‌باریان له زیندان كه زیاتر له ٥٥٠ ڕۆژه تێیدا ڕاگیراون، ده‌ستیانداوه‌ته ئه‌م مانگرتن له خواردنه. ئه‌م چالاكانه خوازیاری ئه‌وه‌ن كه تا كاتێك كه حوكمی قه‌راری وه‌سیقه‌یان بۆ ده‌رده‌كه‌ن ئازاد بكرێن یاخود بگوازرێنه‌وه بۆ به‌شی گشتیی زیندانی ئێوین. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، له ساڵی ١٣٩٦ ژماره‌یه‌ك له چالاكانی بواری ژینگه به ناوه‌كانی “مۆراد ته‌هباز، سام ڕه‌جه‌بی، ئه‌میرحسێن خالقی، هوومه‌ن جه‌وكار، سپیده كاشانی، نیلووفه‌ر به‌یانی، تاهیر قه‌دیریان و عه‌بدولڕه‌زا كووه‌پایه” له لایه‌ن ئیتلاعای سپای پاسداران به تۆمه‌تی “سیخوڕی، موفسێدوفیل ئه‌رز” و “هه‌وڵدان له‌دژی ئه‌منییه‌تی میللی” ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون.