ڕۆژی هه‌ینی ١٤ی سه‌رماوه‌ز، به‌هۆی هێرشی چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراو بۆ سه‌ر دامه‌زراوه‌یه‌كی سه‌نعه‌تی له به‌نده‌ر “حه‌دیده” له ڕۆژئاوای یه‌مه‌ن، لانیكه‌م ٢١ كرێكار گیانیان له‌ده‌ستدا و برینداربوون.
به‌وته‌ی كاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌تی یه‌مه‌ن، له ئه‌نجامی هێرش بۆ سه‌ر ئه‌م دامه‌زراوه سه‌نعه‌تییه له به‌نده‌ری لۆجیكی حه‌دیده له ڕۆژئاوای ئه‌م وڵاته، لانیكه‌م ٨ كرێكار گیانیان له‌ده‌ستداوه و ١٣ كرێكاری دیكه‌ش برینداربوون. شایانی باسه، هه‌تا ئێستا هیچ كه‌س یاخود لایه‌نێك به‌رپرسایه‌تی ئه‌م هێرشه‌ی نه‌گرتووه‌ته ئه‌ستۆ، به‌ڵام كاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌تی یه‌مه‌ن حووسییه‌كان به تاوانباری ئه‌م هێرشه ده‌زانن.