به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، چوار هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار کە نزیکەی سێ حه‌فته له‌مه‌وبه‌ر له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه دەستبەسەر کرابوون، بە دانانی وه‌سیقه‌ی قورس له زیندان ئازاد کران.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ڕۆژی پێنجشەممە ١٣ی سەرماوەز، چوار هاووڵاتیی دەستبەسەر کراوی خەڵکی گوندەکانی “گەرگوول و شیناوێ”ی پیرانشار بە ناوەکانی “شۆڕش عەبدوڵڵانژاد” تەمەن ٣٣ ساڵ، “نەجمە سوخەنوەر” تەمەن ٣٠ ساڵ، “سەلاح ئاجی” تەمەن ٥٠ ساڵ و “عەلی جۆڵا” دوای سێ حه‌فته به‌سه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر كرانیاندا، هەر کامەیان بە دانانی وه‌سیقه‌ی یەک میلیارد تمەنی و بە شێوەی کاتی هەتا ڕۆژی بەڕێوەچوونی دانیشتنی دادگاكه‌یان ئازاد کراون. شایانی باسه، “ئیسماعیل حاجی عەبدوڵڵا”، خەڵکی گوندی شیناوێ کە وێڕای ئەم چوار کەسە دەستبەسەر کرابوو، ڕۆژی یەکشەممە ٨ی سەرماوەز ئازاد کراوە. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، ئەم پێنج هاووڵاتییە شەوی یەکشەممە ٢٥ی خەزەڵوەر لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشار بە تۆمه‌تی “هاوکاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” دەستبەسەر کرابوون.