کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تیی هاووڵاتییان له‌ ده‌ربه‌ندیخان و ڕانییه‌

خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تیی هاووڵاتییان له‌ ده‌ربه‌ندیخان

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌  ده‌كه‌ن، كۆمه‌ڵێك له‌ هاووڵاتییان و فەرمانبەرانی قەزای دەربەندیخان و بەشێک لە هاووڵاتییان و موچەخۆرانی ڕانییه، له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ بارودۆخی ناله‌باری پچڕانی به‌رده‌وامی كاره‌با، كه‌مبوونی ئاو و نه‌بوونی هه‌لی هاتوونه‌ته‌ سه‌ر شه‌قام و خۆپیشاندانیان ئه‌نجام داوه‌.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، خۆپیشاندەران رایانگەیاندووه‌، نەهاتوون بۆ گێرەشوێنی و تەنیا داوای مافە سەرەتاییەکانی خۆیان دەکەن. باسیان لەوەشکردووه‌، کێشەی بێ کارەبایی رووی لە شارەکە کردووە و ئاویش وەکو پێویست نییە. هه‌روه‌ها ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٥ی سه‌رماوه‌ز، بەشێک لە هاووڵاتییان و موچەخۆرانی ڕانییه‌ دژی دواکەوتن و لێبڕینی موچە و کەمی هەلی کار و خزمەتگوزاری له‌مشاره‌، هاتنه‌ سه‌ر شه‌قام و خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا. شایانی باسه‌، یەکێک لە داواکارییەکانی ناڕازییان، پشتیوانی کردن له‌ خۆپیشاندەران و ئازادکردنی سەرجەم ده‌ستبه‌سه‌ركراوانه‌ لە شارەکانی هەرێمی كوردستان. هاوکات، داوای دابەشکردنی موچە دەکەن لەکاتی خۆیدا و بەبێ لێبڕین. ئەمەش لە کاتێکدایە، لە ماوه‌ی یه‌ك دوو رۆژی رابردووشدا، هاووڵاتییان و فەرمانبەرانی ناوەندی شاری سلیمانی بەهۆکاری دواکەوتنی مووچە و خراپی باری گوزەرانیان،  هاتبوونه‌ سه‌ر شه‌قام و خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دابوو.