کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

به‌رده‌وامی ڕاگیرانی دوو هاووڵاتیی له‌ ئیتلاعاتی بانه‌

به‌رده‌وامی ڕاگیرانی دوو هاووڵاتیی له‌ ئیتلاعاتی بانه‌

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ دوو هاووڵاتیی خەڵکی شاری بانە بە ناوەکانی “واحید عەباس‌زادە” و “ڕەحمان ڕەسووڵی”، به‌دوای تێپه‌ڕبوونی دوو حه‌فته‌ی به‌سه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر كرانیاندا، هەروا به‌ بێ دادگایی كردن لە گرتووخانه‌ی هێزه‌كانی ئیتلاعاتی ئه‌مشاره‌ ڕاگیراون.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ڕۆژی شەممە ١ی سەرماوەز، “واحید عەباس‌زادە” تەمەن ٣٥ ساڵ و خەڵکی گوندی “کەوپێچی خواروو” سەر بە شاری بانە، لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو. هه‌روه‌ها ڕۆژی چوارشەممە ٥ی سەرماوەز، “ڕەحمان ڕەسووڵی” تەمەن ٤٥ ساڵ و خەڵکی گوندی “بڵەسەنـ”ـی شاری بانە، لە لایەن ‌هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو. شایانی باسه‌، ئەم دوو هاووڵاتییە لە ماوەی دەستبەسەرکرانیاندا، چەندین جار پەیوەندیی تەلەفوونیان لەگەڵ بنەماڵەکانیان گرتووە. ئه‌وه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ بنەماڵەکانیان هیچ زانیارییەکیان لە شوێنی ڕاگرتن یاخود هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ر كردنیان نییە.