به پێی ڕاپۆرتهكان، دوو هاووڵاتیی خەڵکی شاری مەهاباد کە سێ مانگ لهمهوبهر لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای ئەو شارە دەستبەسەر کرابوون، بە دانانی وهسیقه و بە شێوەی کاتی له زیندان ئازاد کران.
به پێی ئهم ڕاپۆرته، ڕۆژی پێنجشەممە ١٣ی سەرماوەز دوو هاووڵاتیی خەڵکی مەهاباد بە ناوەکانی “سولەیمان کەریم پوور” و “خالید محەممەدزادە” دوای سێ مانگ دەستبەسەر کران هەر کامەیان بە دانانی وهسیقهی ٢٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی هەتا ڕۆژی بەڕێوەچوونی دانیشتنی دادگا لە بەندیخانەی ئەو شارە ئازاد کران. جێگهی ئاماژهیه، ئەم دوو هاووڵاتییە کە خەڵکی گوندی خوڕخوڕەی ئەو شارەن، ڕۆژی هەینی ١٤ی خەرمانانی ئهمساڵ لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای مەهاباد دەستبەسەر و لە ماوەی ئەو سێ مانگەدا لە گرتووخانهكانی ئیتلاعاتی سپای مەهاباد و ورمێ ڕاگیرابوون. شایانی باسه، “سولەیمان کەریم پوور و خالید محەمەدزاە” له ماوهی دهستبهسهر كرانیاندا لە هەبوونی مافی دەستڕاگەیشتن به پارێزەر و پەیوەندی لەگەڵ بنەماڵەکانیان بێبەش کرابوون.