ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی ڕۆژمۆزژی مه‌شهه‌د، ڕۆژی چوارشه‌ممه له ناڕه‌زایه‌تیی به پێڕانه‌گیشتن به خواسته‌كانیان، له به‌رامبه‌ر بینای ته‌ئمینی ئیجتماعی ئه‌مشاره ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ناڕازیی له‌م كۆبوونه‌وه‌یه له‌ڕێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه گرتنی چه‌ندین پلاكارد، له‌ئاست په‌رداخت نه‌كردنی بیمه‌ی بێكاری، نه‌بوونی ئه‌منییه‌تی كار و به‌ڕێوه‌نه‌چوونی ژیانیان، درووشمیان وته‌وه. شایانی باسه، له وه‌رزی زستان به‌هۆی سه‌رما و سۆڵه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆر له كرێكاران بێكار ده‌بن و زۆربه‌یان كه بیمه نین، له‌م وه‌رزه‌دا هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی داهاتیان نییه.