ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه كه‌سێكی نه‌ناسراو ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٣ی سه‌رماوه‌ز، له‌ڕێگه‌ی پاسێكی نه‌فه‌رهه‌ڵگر ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی فه‌له‌ستینی له نزیك خالێكی پشكنین له باكووری شاری “به‌یتول له‌حم ” كردووه به ژێره‌وه و به‌هۆیه‌وه ١٥ كه‌س برینداربوون و دوو كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی فه‌له‌ستینی له‌م پێوه‌نده‌دا ڕایگه‌یاندووه: ئه‌م كرێكارانه له حاڵی هاتنه ده‌ره‌وه له‌م خاڵه پشكنینه بوون كه كه‌سێكی نه‌ناسراو به پاسێكی نه‌فه‌رهه‌ڵگر خۆی كردووه به ناویاندا و له ئه‌نجامیدا، دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و ١٥ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.