كۆمه‌ڵێك له كه‌مئه‌ندامانی تاران ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٢ی سه‌رماوه‌ز به‌رابه‌ر له‌گه‌ڵ ڕۆژی جیهانی كه‌مئه‌ندامان، له ناڕه‌زایه‌تیی به بارودۆخی ناله‌باری گوزه‌رانیان و به‌ڕێوه‌نه‌چوونی گه‌ڵاڵه‌ی په‌یوه‌ندیدار به كه‌مئه‌ندامان، له به‌رامبه‌ر ناوه‌ندی سه‌رۆكایه‌تی ڕژیم له‌مشاره ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، له ئه‌نجامی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه، ناڕازییان به‌وتنه‌وه‌ی چه‌ندین درووشمی ئێعتڕازی له‌وانه، “گوزه‌رانی ئینسانی مافی ئێمه‌یه” و “كه‌مئه‌ندامانی له هه‌ڵاواردن بێزارن”، له‌ئاست بارودۆخی ناله‌باری گوزه‌رانیان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی. شایانی باسه، به‌هۆی سه‌رنج نه‌دانی ناوه‌ندی سه‌رۆكایه‌تی ڕژیم به خواستی ناڕازییان، به‌شداربووان به‌ره‌و “ماڵی ڕێبه‌ری” ڕێپێوانیان كرد و له‌وێ درێژه‌یان به كۆبوونه‌وه‌كه‌یان داوه.