ڕاپۆرتهكان باس لهوه دهكهن كه چارەنووسی “ئانیسا جەعفەری مێهر”، خوێندکاری قۆناغی کارناسیی باڵای بەشی زمانناسیی زانکۆی کوردستان و چالاکی فەرهەنگیی خەڵکی شاری شاباد سەر بە ئۆستانی کرماشان، پاش ١٠ ڕۆژ له دەستبەسەرکرانی نادیاره.
به پێی ئهم ڕاپۆرته، ناوبراو لە ماوەی دەستبەسەرکرانیدا، تەنیا جارێک پەیوەندیی تەلەفوونی لەگەڵ بنەماڵەکەی گرتووە و لە چاوپێکەتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری کراوە. جێگهی وهبیرهێنانهوهیه، ڕۆژی دووشەممە ٣ی سەرماوەز، هێزە ئەمنییەکان هێرشیان کردە سەر ماڵی ئانیسا جهعفهری مێهر و دەستیان بە پشکنینی ماڵەکەی كردبوو. ئانیسا جەعفەریمێهر”، ئهمه له كاتێكدایه كه هەتا کاتی بڵابوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەستبەسەرکردنی ئەو چالاکە فەرهەنگییە، هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.