هێندێك له ڕووداوه‌كان له بیری مێژوویی كۆمه‌ڵگایه‌كدا هیچكات ناسڕدرێنه‌وه. كوشتاری ده‌یه‌ی ٦٠ی هه‌تاوی، قه‌تڵوعامی به‌ندكراوانی سیاسی له مانگه‌كانی كۆتایی هاوینی ساڵی ٦٧، قه‌تڵه زنجیزهییهكانی پاییزی ٧٧ و سه‌ره‌نجام كوشتاری پتر له هه‌زار و ٥٠٠ كه‌س له ناڕازیانی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ساڵی ٩٨، له زومره‌ی ئه‌و ڕووداوانه‌ن. ئه‌م جه‌نایه‌تانه برینێكی قووڵیان له جه‌سته‌ی كۆمه‌ڵگا دا و هێستاش كه هێستایه، به‌جێماوانی ئه‌م جه‌نایاته كه باشترین ئازیزانیان له‌ده‌ست دا و ئه‌و كۆمه‌ڵگایه‌ی كه وه‌ها زه‌ربه‌یه‌كی خۆفناكی وێكه‌وت، نه‌یانتوانیوه برینه‌كانیان ساڕ‌ێژ بكه‌ن. كاتێكی زۆری پێویست بوو تا بنه‌ماڵه‌كان و كۆمه‌ڵگا، نیشانه‌یه‌ك له گۆڕه به‌كۆمه‌ڵ و بێناونیشانهكان بدۆزنه‌وه. گۆڕستانی خاوه‌ران كه قوربانیه‌كانی تێدا ناشترابوو، دواتر بوو به ژوانگه‌ی بنه‌ماڵه‌كان. ئه‌و ئازیزانه، به فه‌رمانی خوێنڕێژترین سه‌رانی ئه‌م ڕژیمه له باڵاترین ئاستدا و له سیاچاڵه‌كان و له بێدادگا چه‌ند دهقیقهییكاندا ئێعدام كرابوون.
ئه‌و پاییزه خۆفناكه، ١٠ ساڵ دواتر ڕوخساری خۆی به كۆمه‌ڵگا نیشان دایه‌وه. “پیر‌وز ده‌وانی” كه له سێهه‌می خه‌رمانانی ساڵی ٧٧ له ماڵی خۆی ڕۆیشتبووه ده‌رێ، ئیتر نه‌گه‌ڕایه‌وه. له پاییزدا بوو كه وتیان، ته‌رمه‌كه‌ی له په‌نا ڕێگه‌ی ئاسن سووتێندراوه و ناشتراوه. له ٣١ی مانگی خه‌رماناندا “حه‌مید حاجی زاده”ی نووسه‌ر و ڕۆڵه ٩ ساڵه‌كه‌ی به زه‌بری ٣٨ چه‌قۆ له ماڵی خۆیاندا كوژران. ئه‌وه‌ڵی مانگی سه‌رماوه‌ز، “داریوش فروهه‌ر” و هاوسه‌ره‌كه‌ی “په‌روانه ئێسكه‌نده‌ری” به زه‌بری ده‌یان چه‌قۆ له ماڵه‌كه‌یاندا كوژران. ١٢ و ١٨ی سه‌رماوه‌ز، “محه‌ممه‌د مۆختاری” و “محه‌ممه‌د جه‌عفه‌ر پویه‌نده“ له ڕادیكاڵترین ئه‌ندامانی ناوه‌نده‌ی نووسه‌رانی ئێران كوژران و ته‌رمه‌كانیان له ده‌ورووبه‌ری شار دۆزرایه‌وه. دواتر مه‌علووم بوو كه له قه‌تڵوعامی به‌ندكراوانی سیاسییه‌وه تا پاییزی ساڵی ٧٧، پتر له ٨٠ كه‌س له نووسه‌ران، وه‌رگێڕان، شاعیران و چالاكانی سیاسی و مه‌ده‌نی، به شێوازی جۆراوجۆر كوژراون. ئه‌حمه‌د میرئهعلایی، غه‌فار حسێنی، مه‌عسوومه مۆسه‌دێق، عه‌لی ئه‌كبه‌ر سه‌عیدی سیرجانی، ئه‌حمه‌د تهفهزۆلی، ته‌نیا ناوی چه‌ند كه‌س له قوربانیانی ئه‌و قهتڵانهن كه دواتر ئاشكرا بوون.
كاتێك كه ڕژیم به‌تایبه‌ت قه‌تڵی وه‌حشیانه‌ی داریوش فروهه‌ر، په‌روانه ئێسكه‌نده‌ری، محه‌ممه‌د مۆختاری و محه‌ممه‌د جه‌عفه‌ر پویهندهیان بۆ نه‌شاردرایه‌وه، وه‌زاره‌تی ئیتلاعات له ١٥ی به‌فرانباری ساڵی ٧٧دا، له ڕێگه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێكه‌وه، هۆكار و بڕیارده‌ری ئه‌م قه‌تڵانه‌ی ژمارههیهك له پێرسۆنێله‌كانی وه‌زاره‌تی ئیتیلاعات واته “هاوكارانی بیرچهوت و سه‌ره‌ڕۆ كه بوونه دارده‌ستی مۆره‌ی نهێنیی بێگانه‌كان” پێناسه كرد. خامنه‌یی ڕێبه‌ری جه‌نایه‌تكاری نیزام وتی: “بێگومان كه‌سانێك كه ئه‌م قهتڵانهیان ئه‌نجام داوه هێزی نیزام نین و ده‌ست و په‌یوه‌ندی بێگانه‌كانن“. هه‌ڵبه‌ت جێگای پرسیاره كه كۆمه‌ڵكوژیی ده‌یه‌ی ٦٠ و قه‌تڵوعامی به‌ندكراوانی سیاسی، كام به‌ناو “ده‌ست و په‌یوه‌ندی بێگانه‌كان” ئه‌نجامیان داوه. له ڕاستیدا هه‌وڵی ڕژیم هیچ شتێك نه‌بوو بێجگه‌له بردنه‌ده‌ره‌وه‌ی هۆكار و بڕیارده‌رانی ئه‌م جه‌نایه‌تانه له بازنه‌ی تیرڕه‌سی كۆمه‌ڵگا. ئه‌م قه‌تڵانه له سه‌رده‌می عه‌لی فه‌لاحیان وه‌زیری ئیتلاعاتی ده‌ورانی سه‌رۆك كۆماریی ڕه‌فسه‌نجانی، قۆربانعهلیی دۆری، یه‌كه‌مین وه‌زیری ئیتلاعاتی ده‌وڵه‌تی خاته‌می دا، ئه‌نجام درابوون. له‌گه‌ڵ ئاشكرابوونی ڕۆڵی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات له‌م قهتڵانهدا، خامنه‌یی سیستمی ئیتلاعاتی موازیی خۆی له‌ناو سپادا پێكهێنا و له‌مه‌به‌دوا، ئیتلاعاتی سپا بوو به گرینگرین ئۆرگانی ئه‌منییه‌تیی ڕژیم.
٢١ ساڵ پاش ئه‌م قه‌تڵانه، واته له جه‌رگه‌ی كوشتاری ناڕازیانی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ساڵی ١٣٩٨ و به‌هۆی وته تازه‌كانی مسته‌فا پورمحه‌ممه‌دی و وڵامی محه‌ممه‌د نیازی به ناوبراو، بۆ جارێكی دیكه ته‌وه‌ری ئه‌م قه‌تڵانه هاتنه‌وه ناو میدیاكان، هه‌ر بۆیه هه‌ر دووی ئه‌م خوێنڕێژانه له ناوه‌ندی ئه‌م قهتڵانهدا بوون. مسته‌فا پورمحه‌ممه‌دی وتی كه “ئه‌وانه كه‌سی سه‌ره‌ڕۆ نه‌بوون” و به‌مجۆره ڕه‌وایه‌تی ڕه‌سمیی له ئیعتبار خست. وته‌كانی ئه‌و له‌گه‌ڵ كاردانه‌وه‌ی محه‌ممه‌د نیازی كه له‌و سه‌رده‌مه‌دا سه‌رۆكی ڕێكخراوی قه‌زایی هێزه چه‌كداره‌كان بوو، به‌ره‌وڕوو بۆوه. پورمحه‌ممه‌دی كه‌سێكی بێ پێناس نه‌بوو، ئه‌و یه‌كێك له به‌رپرسانی ڕاسته‌وخۆی ئێعدامی به‌ندكراوانی سیاسی له ساڵی ٦٧، جێگری ده‌ره‌وه‌ی وڵات و جێگری وهزری ئیتیلاعات، واته عه‌لی فه‌لاحیان، وه‌زیری ناوخۆی ده‌وڵه‌تی یه‌كه‌می ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد، ڕاوێژكاری ده‌زگای قه‌زایی و وه‌زیری دادگوسته‌ریی ده‌وڵه‌تی یه‌كه‌می ڕووحانی بوو. ئه‌و له‌وپه‌ڕی بێشه‌رمیدا و له حاڵێكدا كه سه‌رۆكی هێندێك له ئۆرگانه سه‌ركوته‌كانی ڕژیم بوو، موده‌عی بوو كه “ئه‌گه‌ر مێژووی سیاسه‌تی وڵاتانی جیهان هه‌ڵسه‌نگێندرێ، ئه‌وكات ده‌بینن كه هیچ نیزامێكی دیمۆكراتیكی هاوشێوه‌ی ئێران بوونی نییه”. نیازی كه له‌ئاست ناوبراو كاردانه‌وه‌ی له‌خۆی نیشان دابوو، كه‌سێكه كه سه‌رۆكی بێدادگاكانی ئه‌رته‌ش له ئۆستانی هه‌مه‌دان، كرماشان و كوردستان، سه‌رۆكی قه‌زایی هێزه چه‌كداره‌كان، دادستانی نیزامی تاران له سه‌رده‌می ڕوودانی قه‌تڵه زنجیره‌ییه‌كان و به‌رپرسی پێڕاگه‌یشتن به په‌روه‌نده‌ی ئه‌م قه‌تڵانه بووه. نزیك ٤ ساڵ پاش قه‌تڵه زنجیره‌ییه‌كان دیوانی باڵا، سه‌ره‌نجام له به‌فرانباری ١٣٨١، مه‌حكوومییه‌تی ١١ كه‌سی له ١٨ تۆمهتبارهكهی ئه‌م په‌روه‌نده‌یه ته‌ئیید كرد. له‌و جێگه‌وه كه بنه‌ماڵه‌ی قوربانیان دژایه‌تیی خۆیان له‌گه‌ڵ حوكمی ئێعدامی تۆمه‌تباران ڕاگه‌یاند، به‌رپرسانی قه‌زایی ڕژیم ئه‌م مهحكوومانهیان به‌خشی و ته‌نیا چه‌ند كه‌سێكیان به حوكمی كورت ماوه‌ی زیندان مه‌حكووم كران. پێویسته ئاماژه بكرێ كه پارێزه‌ری بنه‌ماڵه‌ی قوربانیان كه به‌شێكی له‌و په‌روه‌نده جه‌نایه‌تكارانه‌یه له‌قاودا بوو، به زیندان مه‌حكووم كرا.
ئه‌گه‌رچی له ڕوانگه‌ی كاربه‌ده‌ستانی ڕژیمه‌وه ئه‌م په‌روه‌نده‌یه به‌ستراوه، به‌ڵام ئاشكرایه كه له ڕوانگه‌ی به‌جێماوان و بنه‌ماڵه‌ی ئه‌م قوربانیانه، له ڕوانگه‌ی كۆمه‌ڵگا و بزووتنه‌وه‌ی دادخوازییه‌وه، ته‌نیا كاتێك ئه‌م په‌روه‌ندانه ده‌به‌سترێن كه هه‌موو هۆكار و بڕیارده‌رانی ئه‌م قه‌تڵانه له دادگا جه‌ماوه‌رییه‌كاندا به تاوانی قه‌تڵه زنجیزهییهكان و هه‌موو جه‌نایاتێك كه له پتر له چوار ده‌یه‌دا ئه‌نجامیان داوه ،موحاكمه بكرێن. ئه‌گه‌ر سه‌ركوتگه‌ریی مانگ و حه‌فته‌كانی ڕابردووی ڕژیم و سه‌رهه‌ڵدانی كۆرۆنا و داماویی ڕژیم له كۆنتڕۆڵ كردنی، ڕێگه به خه‌ڵك نادات كه هه‌روه‌ك ساڵانی ڕابردوو ڕێوڕه‌سمی به‌رزڕاگرتنی یادی قوربانیانی قه‌تڵه زنجیره‌ییه‌كان به‌ڕێوه به‌رن، به‌ڵام بێگومان جینۆسایدی ده‌یه‌ی ٦٠، قه‌تڵوعامی به‌ندكراوانی سیاسی له‌ساڵی ٦٧، قه‌تڵه زنجیره‌ییه‌كانی ساڵی ٧٧ و كوشتنی ناڕازیان مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨، ڕووداوگه‌لێك نین كه له بیری مێژوویی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه‌دا بسڕدرێته‌وه. له هه‌مان حاڵ‌دا ئه‌م كۆمه‌ڵگایه فێر بووه كه ڕێگایه‌كی بێجگه‌له موقاومه‌ت له به‌رامبه‌ر دیكتاتۆریی ئه‌م ڕژیمه و خه‌بات له‌پێناو ڕووخاندنی شۆڕشگێڕانه‌ی، له‌به‌ر نییه.