ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن بەهۆی وەرگرتنی پارەی زۆرەملێ لە بنەماڵەی خوێندكاران و دابین نەکردنی کەرەستەی پێداویستی بۆ قوتابییەکان، بنەماڵەی خوێندكارانی گوندی “بانەوڕێـ”ـی پاوەی ناڕەزایەتیی ده‌ربڕیوه.
له‌م پێوه‌نده‌دا كاناڵی تێلێگڕامی “بانەوڕێ پرێس” لە زاری بنەماڵەی خوێندكاران بڵاوی کردووەتەوە، لە سەرەتای وەرزی کرانەوەی مه‌دره‌سه‌كان، قوتابخانەی ئەو گوندە، لە بنەماڵەی هەر خوێندكارێك بڕی ٤٠ هەزار تمەنیان بۆ دابینکردنی کەرەستەی پێنووس و تێنووس واته “نوشت ئه‌فزار” وەرگرتووە، کە کەرەستەکانیان بۆ دابین بکەن. ئەو کاناڵە هەروەها ڕایگه‌یاندووه: سەرەڕای وەرگرتنی ئەو بڕە پارەیە، هەتا ئێستا ئەو کەرەستانە دابین و ڕادەستی خوێندكاران نەکراوە. شایانی باسه، بنەماڵەی خوێندكاران به مه‌به‌ستی ڕوون بوونەوەی پارەکەیان سه‌ردانی ناوه‌نده پێوه‌ندیداره‌كانیان كردووه، به‌ڵام هیچ کام لە بەرپرسانی ئاموزش و په‌روه‌رش و تەنانەت مۆعهلیمهكان، وڵامدەر نه‌بوون و ئەمەش ناڕەزایەتیی بنەماڵەکانی خوێندكارانی لێكه‌وتووه‌ته‌وه.