کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

سه‌پاندنی حوكمی زیندان به‌سه‌ر چوار هاووڵاتی له ‌ورمێ

سه‌پاندنی حوكمی زیندان به‌سه‌ر چوار هاووڵاتی له ‌ورمێ

به‌ پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، چوار هاووڵاتیی خەڵکی ورمێ کە ساڵی ڕابردوو دەستبەسەر کرابوون و لە زیندانی ناوەندیی ئەمشارە ڕاگیراون، لە لایەن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه‌، سزای بەندکرانیان بەسەردا سەپا.

بە پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، لەماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا چوار هاووڵاتیی خەڵکی ورمێ بە ناوەکانی “کەیوان ڕەشۆزادە، کامران قاسمی، ئومێد سەعیدی و عەبدولعەزیز محەممەدپوور” لە لایەن لقی دووی دادگای ڕژیم له‌ شاری ورمێ، بە تۆمەتی “هه‌وڵدانی له‌دژی ئه‌منییه‌تی میللی” هەر کامیان سزای ٥ ساڵ بەندکرانیان بەسەردا سەپاوە. شایانی باسه‌، دانیشتنی دادگای ئەم چوار هاووڵاتییە، سەرەتای سەرماوەزی ئەمساڵ بەڕیوە چووبوو و لە ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، بڕیاری دادگا لە زیندانی ناوەندیی ورمێ بە شێوەی فەرمی بەو کەسانە ڕاگەیاندراوە. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، ئەم چوار هاووڵاتییە ڕۆژی سێشەممە ١٦ی ڕەزبەری پاره‌كه‌ لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ورمێ دەستبەسەر و پاش مانگێک لێپرسینه‌وه‌، گوازرابوونەوە بۆ زیندانی ناوەندیی ئەم شارە.