ڕۆژی سێشه‌ممه ١٥ی مانگی گه‌لاوێژ، بۆ جارێكی دیكه شۆفیره ده‌ركراوه‌كانی شیركه‌تی واحیدی ئۆتۆبووسڕانی تاران و ده‌ورووبه‌ر، به ویستی گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر كار له به‌رامبه‌ر وه‌زاره‌تی كاری ڕژیم كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، “ڕه‌زا شه‌هابی، حه‌سه‌ن سه‌عیدی، ناسر مۆحه‌ره‌م زاده و فه‌ره‌حناز شیری” كه به بیانووی چالاكی سه‌ندیكایی له‌سه‌ر كار ده‌ركراون، هه‌موو ڕۆژێك له ناڕه‌زایه‌تیی به ده‌ركرانیان له به‌رامبه‌ر ناوه‌نده‌كانی پێوه‌ندیدار ده‌ستیانداوه‌ته كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی. ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ریش “حسێن كه‌ریمی سه‌بزه‌وار” له شۆفیرانی ده‌ركراو و ئه‌ندامی سه‌ندیكای كرێكارانی شیركه‌تی واحید كه ڕۆژی ١٣ی مانگی گه‌لاوێژ له ناڕه‌زایه‌تیی به نه‌گه‌ڕاندنه‌وه بۆ سه‌ر كار له به‌رامبه‌ر وه‌زاره‌تی كار مانی گرتبوو، له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و گوازترایه‌وه بۆ كه‌لانته‌ری ١٠٨. شایانی باسه، ناوبراو به‌دوای ڕاگوێزرانی بۆ دادسه‌رای ناحییه‌ی ١٠ له شه‌قامی جه‌یحوون و دیاری كردنی قه‌راری به‌دوادانه‌چوون، دوای چه‌ند كاتژمێر ئازاد كرا.