به هه‌زاران كه‌س له كرێكارانی شاغڵ له پڕۆژه‌كانی گاز له وڵاتی نۆروێژ، ڕۆژی دووشه‌ممه ١٠ی سه‌رماوه‌ز، له ناڕه‌زایه‌تیی به ئاستی له خواره‌وه و هه‌روه‌ها دواخرانی حه‌قده‌سته‌كانیان، ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و مانیان گرت.
ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه كرێكارانی ناڕازیی به‌نیازن تا كاتێك كه به خواسته‌كانیان نه‌گه‌ن ده‌ست له مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تیی هه‌ڵنه‌گرن و ڕایانگه‌یاندووه: سه‌ره‌ڕای جێبه‌جێ كردنی سه‌رجه‌م خواسته‌كانیان، ده‌وڵه‌ت ده‌بێ ئاستی حه‌قده‌سته‌كانیان بباته سه‌رێ. هاوكات شیركه‌تی “گسكۆ” كه به گه‌وره‌ترین شیركه‌تی هه‌نارده‌ی گازی نۆروێژ دێته ئه‌ژمار ڕایگه‌یاندووه: به‌رده‌وامی مانگرتنی كرێكاران كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر ئابووری ئه‌م وڵاته ده‌بێ و به‌راورد ده‌كرێ، ڕێژه‌ی هه‌نارده‌ی گازی نۆروێژ تا ٥٠ میلۆن میتری سێ جا كه‌م بێته‌وه.