کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

په‌یوه‌ست بوونی پۆلێكی دیكه‌ له‌ لاوانی كوردستان به‌ ڕیزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه‌

Screen Shot 2020 11 30 at 12.00.18 PM

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٩ی سه‌رماوه‌ز، پۆلێكی دیكه‌ له‌ لاوانی كوردستان به‌دوای ته‌واو كردنی ده‌وره‌ی سیاسی و نیزامی له‌ فێرگه‌ی نیزامی كۆمه‌ڵه‌، له‌ ڕێوڕه‌سمێك له‌ باره‌گای سه‌ره‌كی كۆمه‌ڵه‌ “ڕێكخراوی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران” په‌یوه‌ست بوون به‌ ڕیزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه‌وه‌‌.

ڕێوڕه‌سمه‌كه‌ به‌ ڕاگه‌یاندنی ریزی به‌رنامه‌كان له‌ لایه‌ن هاورێ “كانی كه‌ره‌م پوور” ده‌ستی پێكرد. دواتر دوای به‌ڕێوه‌چوونی سروودی ئه‌نترناسیۆناڵ سروودی هاوپشتی جیهانی چینی كرێكار، یه‌ك ده‌قیقه‌ بێده‌نگی بۆ ڕێزگرتن له‌ یادی سه‌رجه‌م گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و سۆسیالیسم ڕاگیرا. دواتر هاورێ “كاوه‌ گول محه‌ممه‌دی” به‌رپرسی فێرگه‌ی سیاسی نیزامی پێشمه‌رگایه‌تی كۆمه‌ڵه‌ به‌م بۆنه‌وه‌ وتارێكی پێشكه‌ش كرد. به‌شوێن ئه‌وه‌دا هاورێیانی تازه‌ پێشمه‌رگه‌، چه‌ك و كارتی پێشمه‌رگایه‌تیان له‌ به‌رپرسانی ئاموزشگا وه‌رگرت و به‌ ڕه‌سمی به‌ ڕیزی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه‌ په‌یوه‌ست بوون. له‌ درێژه‌دا، هاورێی تازه‌ پێشمه‌رگه‌ “تینا خه‌لیفه‌یی” به‌ نوێنه‌رایه‌تیی له‌ هاورێیانی تازه‌ پێشمه‌رگه‌ په‌یامێكی خوێنده‌وه‌. به‌شی كۆتایی ڕێوه‌ڕه‌سمه‌كه‌ ته‌رخان كرابوو بۆ شایی و خۆشی به‌شداربووان.