کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

قوربانی بوونی ٢٤ كرێكار به‌ هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار

کشته و زخمی شدن 24 کارگر در شهرهای مختلف1

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ به‌هۆی سێ ڕووداوی جیاجیا له‌ شاره‌كانی ئێسفرایه‌ن، ئابدان و شاهروود، لانیكه‌م دوو كرێكار به‌هۆی ڕه‌چاو نه‌كرانی ئیمه‌نی شوێنی كار گیانیان له‌ده‌ستدا و ٢٢ كرێكاری دیكه‌ش به‌ سه‌ختی برینداربوون.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، له‌ یه‌كه‌م ڕووداودا كرێكارێكی ٥٠ ساڵ ته‌مه‌نی مه‌عده‌نی “ئاڵبڵاغ”ی ئێسفرایه‌ن له‌ ئۆستانی خۆراسانی شۆمالی به‌ ناوی “حه‌سه‌ن ڕه‌وشه‌نی”، له‌ كاتی پشوودان له‌ناو خێوه‌ته‌كه‌یدا تووشی گازگرتوویی بوو و گیانی له‌ده‌ستدا. له‌ دووهه‌م ڕووداودا، به‌هۆی ڕووداوێكی هاتووچۆ له‌ مێحوه‌ری “ئابدان ــــ دۆراهه‌ك” له‌ شارستانی دیر هه‌ڵكه‌وتوو له‌ ئۆستانی بووشێهر، ٢٢ كرێكار له‌وانه‌ چه‌ندین منداڵ به‌ سه‌ختی برینداربوون. هه‌روه‌ها له‌ سێهه‌م ڕووداودا، كرێكارێكی ژن به‌ ناوی “مریه‌م نۆسره‌تی” له‌ شارستانی شاهروود له‌كاتی خستنه‌وه‌كاری ده‌زگای پرس، تووشی ڕووداو هات و به‌هۆیه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستدا.