کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی به‌ربڵاوی ناڕازییان له‌ بێلارووس

بازداشت گسترده معترضان در بلاروس

هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی بێلارووس ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٩ی سه‌رماوه‌ز، زیاتر له‌ ٣٠٠ كه‌س له‌ خۆپیشانده‌ران كه‌ خوازیاری ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی “ئه‌لێكساندێر لۆكاشێنكۆ” بوون، ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه‌.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و هێزه‌كانی پۆلیس به‌ره‌و خۆپیشانده‌ران گازی فرمێسكڕێژ و نارنجۆكی ده‌نگیان هاویشتووه‌. هه‌روه‌ها هێڵه‌كانی ئینتێرنێت له‌ شاری مینسك پچڕاوه‌ و وێستگه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی مێترۆش داخراون. ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له‌و وڵاته‌ هه‌روا به‌رده‌وامه‌. شایانی باسه‌، ئه‌مه‌ دووهه‌مین حه‌فته‌یه‌ كه‌ هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن له‌ شاره‌كانی بێلارووس دێنه‌ سه‌ر شه‌قام و ناڕه‌زایه‌تیی ده‌رده‌بڕن.