کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تیی شۆفیرانی شیركه‌تی ئۆتۆبووسڕانی تاران و ده‌ورووبه‌ر

اعتراض رانندگان شرکت واحد اتوبوسرانی تهران و حومه 1

كۆمه‌ڵێك له‌ شۆفیرانی شیركه‌تی واحیدی ئۆتۆبووسڕانی تاران و ده‌ورووبه‌ر، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ نه‌درانی جلی تایبه‌ت و كاپشین پێیان، ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌.

به‌وته‌ی ناڕازییان، له‌ ماوه‌ی ساڵه‌كانی ٩٧ تا ٩٩ پێداویستییه‌كانی به‌ ته‌واوی دابین نه‌كراوه‌ و هه‌ركامیان له‌ ماوه‌ی ئه‌م سێ ساڵه‌ به‌شێك له‌ مه‌زایاكانی وه‌ك كاپشین، جلی تایبه‌ت، كه‌مه‌ربه‌ند و هیتدیان لێ كه‌م كراوه‌ته‌وه‌. شۆفیرانی ناڕازیی له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن كه‌ كه‌م كردنه‌وه‌ی به‌شێك له‌ مه‌زایاكانیان هه‌ده‌فمه‌نده‌ و ئه‌م هه‌وڵه‌ بوار خۆشكه‌ره‌ بۆ پچڕانی سه‌رجه‌م ئه‌م مه‌زایایانه‌یه‌.