ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه به‌هۆی داڕمانی مه‌عده‌نێكی زێڕ له باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی زیمبابووه، لانیكه‌م ٤٠ كرێكار له‌كاتی كار له‌ناو ئه‌م مه‌عده‌نه گیریان خواردووه.
به‌وته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ئاژانسی فریاكه‌وتنی زیمبابووه، له‌ئه‌نجامی ئه‌م ڕووداوه كه ڕۆژی چوارشه‌ممه له مه‌عده‌نی “رێن” له شاری بیندۆرا له ٧٠ كیلومیتری پێته‌ختی زیمبابووه ڕوویداوه، هه‌تا ئێستا ٦ كه‌س ڕزگار كراون و هه‌وڵه‌كان بۆ ڕزگار كردنی كرێكاره‌كانی دیكه هه‌روا به‌رده‌وامه.