کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

هێرشی میلیشیا ئیسلامییه‌كان بۆ سه‌ر گوندێك له‌ نیجێرییه‌

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٨ی سه‌رماوه‌ز، زیاتر له‌ ١٠٠ كه‌شاوه‌رز و ماسی گری گوندی “خوشوبه‌” له‌ باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی نیجێرییه‌، له‌ لایه‌ن میلیشیاكانی بوكۆحه‌رام كوژراون.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ڕێكخه‌ری كاروباری گه‌یاندنی یارمه‌تی مرۆڤ دۆستانه‌ی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ نیجێرییه‌ ڕایگه‌یاندووه‌: ڕۆژێك دوای ئه‌م كوشتاره‌، ژماره‌ی قوربانییان ١١٠ كه‌س ڕاگه‌یه‌ندراوه‌ و ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌ كه‌ ژماره‌یه‌كی زۆریش به‌هۆی ئه‌م هێرشه‌ برینداربوون. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، مانگی ڕابردووش لانیكه‌م ٢٠ كه‌شاوه‌رز له‌ مه‌زرایه‌كی ئه‌م ناوچه‌یه‌ له‌ لایه‌ن ئه‌م هێزانه‌وه‌ كوژرابوون. شایانی باسه‌، له‌كاتی سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕی ناوخۆی له‌ نیجێرییه‌ له‌ ساڵی ٢٠٠٨وه‌ هه‌تا ئێستا، زیاتر له‌ ٣٦ هه‌زار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و لانیكه‌م ٢ ملیۆن كه‌سیش ئاواره‌ بوون.