به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری بانە، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم له‌مشاره دەستبەسەر کرا.
بە پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری بانە، هاووڵاتییەکی خه‌ڵكی ئه‌مشاره‌یان بە ناوی “ڕەحمان ڕەسووڵی” بە تۆمەتی “هاوکاری له‌گه‌ڵ یەکێک لە حیزبە نه‌یاره‌كانی ڕژیم” دەستبەسەر و ڕاپێچی شوێنێکی نادیار کردووە. شایانی باسه، سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی چوار ڕۆژ به‌سه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی ناوبراو و بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکەی، هه‌تا ئێستا هیچ زانیارییه‌ك له چارەنووس و شوێنی دەستبەسەر کرانی له‌به‌ر ده‌ستدا نییه.