کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

مانگرتنی مریشك فرۆشانی شاری سه‌قز

ڕاپۆرته‌كان له‌ شاری سه‌قز باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ مریشکفرۆشانی ئه‌مشاره‌ بەهۆی گرانبوونی نرخی مریشک و زەرەرمەندبوونیان بەهۆی جیاوازیی نرخی کاتی کڕین و نرخی فرۆشتن لە بازاڕدا دەستیان داوەتە مانگرتن.

به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، لە پاش گرانبوونی نرخی مریشک لە شاری سەقز و داواکاریی ئیدارەی تەعزیرات بۆ فرۆشتنی مریشک بە نرخی پەسندکراوی ئەوان کە لە ڕاستیدا نرخەکە جیاوازە لەو نرخەی کە مریشکفرۆشەکان دەیکڕن، له‌ ئێستادا مریشک له‌شاری سه‌قز دەست ناکەوێت. بە وتەی یەکێک لەو مریشکفرۆشانە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا و بەهۆی ئەم بڕیارەی ئیدارەی تەعزیرات، مریشکفرۆشان ناچار بوون زۆر خوارتر لەو نرخەی کە مریشکیان کڕیوە بیفرۆشنەوە. ئەم جیاوازیی نرخە بووەتە هۆی زەرەرمەندیی مریشکفرۆشان، بۆیە لە ئێستادا ئەم سینفە لە سەقز مانیان گرتووە و ئامادە نین دووکانەکانیان لەو بارودۆخەدا بکەنەوە. شایانی باسه‌، پاش مانگرتنی مریشکفرۆشان، نوێنەری ئیدارەکانی تەعزیرات، فەرمانداریی، مریشکفرۆشانی کۆ و وردەفرۆش و ئەسناف، لە بنکەی فەرمانداریی ئەو شارە کۆبوونەوەیه‌كی به‌ په‌له‌یان به‌ڕێوه‌بردووه‌، بەڵام بە هیچ ئاکامێك نەگەیشتوون.