له ئه‌نجامی چه‌ند ڕووداوی شوێنی كار له شاره‌كانی شاهروود، سیرجان و ئۆستانی خوزستان، لانیكه‌م دوو كرێكار به‌هۆی ڕه‌چاو نه‌كرانی ئیمه‌نی پێویست له شوێنی كار گیانیان له‌ده‌ستدا و سێ كرێكاری دیكه‌ش به سه‌ختی برینداربوون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، له یه‌كه‌م ڕووداودا، ژنێكی ٣٩ ساڵ ته‌مه‌ن له‌كاتی كار له ناوه‌ندێكی به‌رهه‌مهێنان له شاری شاهروود له ئۆستانی سمنان، تووشی ڕووداو هات و به‌هۆیه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا. له‌دووهه‌م ڕووداودا، كرێكارێكی مه‌عده‌نی مس له “تخته گنبد” له شارستانی سیرجان سه‌ر به ئۆستانی كرمان، له‌كاتی كار كه‌وته ژێر كامێۆنێك و ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ستدا. هه‌روه‌ها به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی سرویسی هاتووچۆی كرێكارانی ڕێگای “هۆوه‌یزه ــــ جه‌فیر” له ئۆستانی خوزستان، لانیكه‌م ٣ كرێكار به سه‌ختی برینداربوون.