کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تیی مۆعه‌لیمانی حمایه‌تی له‌ شاری تاران

اعتراض معلمان حمایتی

كۆمه‌ڵێك له‌ مۆعه‌لیمانی حمایه‌تی شاره‌كه‌كانی ئێران، ڕۆژی شه‌ممه‌ ٨ی سه‌رماوه‌ به‌ چوون بۆ شاری تاران و كۆبوونه‌وه‌ له‌ به‌رامبه‌ر مه‌جلیسی ڕژیم، خوازیاری په‌رداختی حقووقی یه‌كسان هاوشێوه‌ی مۆعه‌لیمانی دیكه‌ و دابین كردنی ئه‌منییه‌تی كاری و ڕاگرتنی به‌ خسووسی كردنی ئه‌م كه‌رته‌ بوون.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، بارودۆخی مۆعه‌لیمانی حمایه‌تی ناجێگیره‌ و هه‌ندێكیان مه‌جبوورن دوو شیفت ده‌رس بڵێنه‌وه‌ یاخود ده‌نێردرێن بۆ ناوچه‌ عه‌شایرییه‌كان و له‌وێش ته‌واو وه‌خت كار ده‌كه‌ن. ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ته‌نیا مانگانه‌ ٨٠٠ هه‌زار تمه‌نیان پێ ده‌درێ و له‌هه‌ندێ حاڵه‌تدا ٦ تا یه‌كساڵ ئه‌م لانیكه‌می حقووقه‌شیان په‌رداخت ناكرێ. شایانی باسه‌، له‌ ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌ی چه‌ند مانگ له‌مه‌وبه‌ری ئه‌م مۆعه‌لیمانه‌ له‌ به‌رامبه‌ر مه‌جلیس، ژماره‌یه‌كیان له‌سه‌ر كار ده‌ركرابوون.