ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری ورمێ پاش ١٤ مانگ بەندکران، لە لایەن دەزگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه، سزای ٥ ساڵ زیندانی بۆ بڕایەوە.
بە پێی ئه‌م ڕاپۆرته، “مەسعوود حاجی زادە”، ته‌مه‌ن ٤٥ ساڵە و خەڵکی شارۆچکەی “سێرۆ”ی سەر به ناوچەی سۆما و برادۆستی ورمێ، لە لایەن لقی دووی دادگای ڕژیم له‌مشاره، بە تۆمەتی “هەوڵدان دژی ئاسایشی نەتەوەیی”، سزای پێنج ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پاوه. شایانی باسه، دانیشتنی دادگای مەسعوود حاجی زادە، سەرەتای مانگی سەرماوەزی ئەمساڵ بەڕێوەچووە و حوكمه‌كه‌ی لەماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا پێ ڕاگەیاندراوە. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، “مەسعوود حاجی زادە” ڕۆژی سێشەممە ١٦ی ڕەزبەری پاره‌كه لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای ورمێ دەستبەسەر و لە ڕێکەوتی ٢٧ی ڕەزبەری هه‌مان ساڵ، بۆ زیندانی ناوەندیی ورمێ گوازرابووەوە و لەو کاتەوە هه‌تا ئێستا بە بێ هەبوونی مافی مرەخەسی، لە زیندان ڕاگیراوه.