كرێكارانی ناوچه‌ی ئازاد و تایبه‌تی ئابووری به‌نده‌ر خومه‌ینی، ڕۆژی پێنجشه‌ممه بۆ جارێكی دیكه له ناڕه‌زایه‌تیی به نه‌بوونی ئه‌منییه‌تی گیانی، گوزه‌ران و كاریان، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازیی، له ئێستادا زۆربه شیركه‌ته‌كان به بێ سه‌رنج دان به مه‌ترسییه‌كانی ویرووسی كۆرۆنا، به ته‌واو توانایانه‌وه درێژه به چالاكییه‌كانیان ده‌ده‌ن. ده‌شڵێن: له هه‌ندێ له شیركه‌ته‌كان ته‌نیا دوو كاتژمێر له سه‌عات كاری ڕۆژانه واته له ٩ سه‌عاته‌وه بۆ ٧ كاتژمێر كه‌م كراوه‌ته‌وه و له جیاتی ژه‌می نه‌هاریان له به‌رنامه‌ی ڕۆژانه لابردووه. كرێكارانی ناڕازیی ڕاشیانگه‌یاندووه: ڕێكارێكی بێهداشتی پێویست له‌م شیركه‌تانه نه‌گیراوه‌ته به‌ر و بۆ هه‌ر كرێكارێك ته‌نیا به‌سته‌یه‌ك ماسك بۆ دوو تا پێنج مانگ دابین كراوه.