کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

تێپه‌ڕبوونی ژماره‌ی تووشبوان به‌ كۆرۆنا له‌ ٦٠ ملیۆن كه‌س

تێپه‌ڕبوونی ژماره‌ی تووشبوان به‌ كۆرۆنا له‌ ٦٠ ملیۆن كه‌س

ئاماره‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ژمارەى تووشبوان و گیانلەدەستدان بە ویرووسی کۆرۆنا لە جیهاندا لە هەڵکشاندایە و ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ژمارەى تووشبوان به‌م ویرووسه‌ ٦٠ ملیۆن کەسی تێپه‌ڕاندووه‌ و له‌و ژماره‌یه‌، هه‌تا ئێستا یه‌ك ملیۆن و ٤١٩ هەزار کەسیش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

بەپێی‌ ئامارەکانى ماڵپەریی جیهانی “ۆورڵد میتر” كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ ئاماری تووشبوان، چاکبونەوە و گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا لە ئاستی جیهاندا، ژمارەی تووشبوان بە ویرووسی كۆرۆنا گه‌یشتووه‌ته‌ ٦٠ ملیۆن و ٣٤٩ هەزار و ١٢١ کەس و تا ئێستا لەسەرتاسەری جیهانیشدا، زیاتر لە یەک ملیۆن و ٤١٩ هەزار و ٢٩٦ کەس گیانیان لەدەستداوە کە زۆرترین حاڵەتیان لە ئەمریكا تۆمارکراوە. بەپێى داتاکان، هەریەکە لە وڵاتانى “ئەمریکا، هێندوستان، بڕازیل، ڕووسییه‌،  فه‌ڕانسه‌، ئیسپانیا، بریتانیا، ئیتالیا، ئاڕژانتین و کۆڵۆمبیا” لە پلەى یه‌ك تا ١٠ی ریزبەندى وڵاتاندا دێن لە روى زۆریى ژمارەى تووشبوان و گیانلەدەستدان به‌م ویرووسه‌.