به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، ڕۆژی دووه‌شه‌ممه ١٤ی مانگی گه‌لاوێژ، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی ٥ و ٢ دههۆمی ڕیشتێر، ئۆستانی كههگیلۆیه و بویه‌ر ئه‌حمه‌دی هه‌ژاند.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ناوه‌ندی بوومه‌له‌رزه‌ی ئێران ڕایگه‌یاندووه كه بوومه‌له‌رزه‌كه له قووڵایی ١٨ كیلۆمیتری “چهرام”، ٢٦ كیلۆمیتریی “دووگونبه‌دان” و ٣١ كیلۆمتریی “دێهده‌شت” له ئۆستانی كههگیلۆیه و بویه‌ر ئه‌حمه‌د ڕوویداوه. شایانی باسه هه‌تا كاتی ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه، خه‌ساری مادی و گیانی ئه‌م بوومه‌له‌رزه‌یه ئاشكرا نه‌كراوه.