كۆمه‌ڵێك له لاوانی خوازیاری كار له شاری بێهبه‌هان، ڕۆژی چوارشه‌ممه له سه‌روبه‌ندی پێنجه‌مین ساڵڕۆژی گیان له‌ده‌ستدانی “مورتێزا فه‌ره‌ج نیا” كه به‌ده‌ستی هێزه‌كانی ئینتزامی ئه‌مشاره كوژرابوو، بۆ جارێكی دیكه له به‌رامبه‌ر پاڵاوگه‌ی بیدبۆله‌ندی دوو، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه و خوازیاری پێكهێنانی هه‌لی كار له‌مشاره بوون.
لاوانی ناڕازیی له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ڕایانگه‌یاندووه: سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه پاڵاوگه‌ی بیدبۆله‌ند له نزیك ئه‌وانه، به‌ڵام زۆربه‌ی لاوانی ئه‌مشاره بێكارن. لاوانی ناڕازیی وێڕای جه‌خت كردنه‌وه له‌سه‌ر پێكهێنانی هه‌لی كار مافی خه‌ڵكی ئه‌مشاره‌یه، ده‌ڵێن: لاوانی بێهبه‌هان نابێ بۆ وه‌ده‌ست هێنانی كار ئاواره‌ی شار و ئۆستانه‌كانی دیكه بن، كاتێك كه پاڵاوگه‌ی بیدبۆله‌ند له‌م ناوچه‌ی هه‌ڵكه‌وتووه. جێگه‌ی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه، ڕۆژی ٢٤ی سه‌رماوه‌ی ساڵی ٩٤، دانیشتووانی گوندی “شه‌هروویی” بێهبه‌هان به كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر پاڵاوگه‌ی گازی بیدبۆله‌ندی دوو خوازیاری دامه‌زراندنیان بوون، له لایه‌ن هێزه‌كانی ئینتزامییه‌وه دسڕێژیان كرایه سه‌ر و له ئه‌نجامیدا لاوێكی خوازیاری كار به ناوی “مورتێزا فه‌ره‌ج نیا” گیانی له‌ده‌ستدا و دوو كه‌سی دیكه‌ش بریندارببوون.