کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

ڕوودانی دوو ته‌قینه‌وه‌ی خوێناوی له‌ ئه‌فغانستان

وقوع دو انفجار مرگبار در افغانستان 3

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٤ی سه‌رماوه‌ز، به‌هۆی دوو ته‌قینه‌وه‌ له‌ ناوه‌ندی ویلایه‌تی بامیان له‌ ناوه‌ندی ئه‌فغانستان، لانیكه‌م ١٧ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و زیاتر له‌ ٥٩ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.

به‌وته‌ی كاربه‌ده‌ستانی پۆلیس، ئه‌م دوو ته‌قینه‌وه‌یه‌ له‌ڕێگه‌ی مه‌وادی ته‌قه‌مه‌نی بووه‌ كه‌ له‌ نزیك بازاڕێكی مه‌حه‌للی له‌ بامیان چێنرابوو. ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ هه‌تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه‌، هیچ كه‌س یاخود گرووپێك به‌رپرسایه‌تی ئه‌م ته‌قینه‌وانه‌ی نه‌گرتووه‌ته‌ ئه‌ستۆ.