کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

ڕوودانی دوو ته‌قینه‌وه‌ی خوێناوی له‌ باكووری سوورییه‌

ڕوودانی دوو ته‌قینه‌وه‌ی خوێناوی له‌ باكووری سوورییه‌

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ له‌ ئه‌نجامی دوو تەقینەوەی خوێناوی لە شارى عەفرین له‌ رۆژئاواى کوردستانی سوورییه‌ و شاری باب له‌ باكووری ئه‌م وڵاته‌، به‌ ده‌یان كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و برینداربوون.

له‌م پێوه‌نده‌دا روانگەى سوریى بۆ مافەکانى مرۆڤ رایگەیاندووە: ئێوارەى ڕۆژی سێشەممە ٤ی سه‌رماوه‌ز، ئۆتۆمبێلێکى بۆمبڕێژکراو لە بازاڕى “هال” لە نزیک ناوچەى پیشەسازى شارى عەفرین کە لە ئێستادا لەژێر کۆنترۆڵى هێزەکانى تورکییه‌ و گرووپە چەکداره‌کانى سەربەو وڵاتەن تەقیوەتەوە و به‌هۆیه‌وه‌، دوو كه‌سی مه‌ده‌نی گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و ١٧ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون. هه‌روه‌ها به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ له‌سه‌ر ڕێگه‌ی گه‌ڕه‌كێكی شاری باب له‌ باكووری پارێزگای حه‌ڵه‌ب، پێنج كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و ٢٠ كه‌سی دیكه‌ش به‌ سه‌ختی برینداربوون.