ژماره‌یه‌كه له كرێكارانی كارخانه‌ی وه‌بارهێنانه‌وه‌ی زبڵ له ئه‌هه‌ر، ڕۆژی دووشه‌ممه ٣ی سه‌رماوه‌ز، به به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك خوازیاری خستنه‌وه‌گڕی چالاكییه‌كانی ئه‌م كارخانه‌یه و گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ سه‌ر كار بوون.
كرێكارانی ناڕازیی ده‌ڵێن: به‌دوای تێپه‌ڕبوونی نزیكه‌ی ٧ ساڵ له ته‌عتیل بوونی ئه‌م كارخانه‌یه، هه‌تا ئێستا هیچ هه‌نگاوێك به ئاڕاسته‌ی خستنه‌وه‌گڕی كارخانه‌وه هه‌ڵنه‌گیراوه. ده‌شڵێن: له كارخانه‌ی وه‌بارهێنانه‌وه‌ی زبڵی ئه‌هه‌ر نزیكه‌ی ٥٠ كرێكار كاریان ده‌كرد كه له‌و كاته‌وه كه ئه‌م كارخانه‌یه ته‌عتیل كراوه، هیچ كارێكی دیكه‌یان نه‌دۆزیوه‌ته‌وه و هه‌روا بیلاتهكلیفن.