به سه‌دان كه‌شاوه‌رزی شه‌رقی ئیسفه‌هان، ڕۆژی دووشه‌ممه به مه‌به‌ستی كردنه‌وه‌ی ئاوی زایه‌نده‌ڕوود و ته‌رخان كردنی حه‌ق ئاوه‌یان، له مه‌یدانی “پهزوه”ی خۆراسگان له مه‌نته‌قه‌ی ١٥ی ئیسفه‌هان، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به وته‌ی نوێنه‌ری كرێكارانی ناڕازیی، گه‌یاندنی ئاوی ڕووباری زایه‌نده‌ڕوود به كشاوه‌رزان و ڕاگرتنی هه‌ڵێنجانی لهڕادهبهردهری نایاسایی ئاوی ئه‌م ڕووباره، له زومره‌ی خواستی كرێكارانی ناڕازییه. ناوبراو ڕاشیگه‌یاندووه: به‌هۆی پێنه‌دانی حه‌ق ئاوه به كشاوه‌رزان له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا، بڕیاربوو كه به پێكهێنانی سندووقێك، بڕی ٤٥٠ میلیارد تمه‌ن له لایه‌ن كارخانه‌كانی به‌رهه‌هێنانی پۆڵا كه له ئاوی زایه‌نده‌ڕوود كه‌ڵك وه‌رده‌گرن، به‌مه‌به‌ستی قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ی به‌شێك له زیانه‌كانی ماڵی كه‌شاوه‌رزان په‌رداخت بكرێ، به‌ڵام هه‌تا ئێستا ئه‌م به‌ڵێنه جێبه‌جێ نه‌كراوه.