كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی په‌یمانی شاره‌داریی سه‌هه‌ند له ئۆستانی ئازه‌ربایجانی شه‌رقی، ڕۆژی دووشه‌ممه له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی بڕی چه‌ندین مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایایان، له‌به‌رامبه‌ر بینای شاره‌داریی ئه‌مشاره كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ناڕازیی كه دوو مانگه حه‌قده‌سته‌كانیان دواخراوه ده‌ڵێن: سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه چه‌ندین مانگ حه‌قی بیمه‌كانیشیان به سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی په‌رداخت نه‌كراوه. كرێكارانی ناڕازیی له چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی دواخرانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان نیگه‌رانن و ڕایانگه‌یاندووه: به‌هۆی په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌سته‌كانیان، كێشه‌وگرفتێكی زۆر له بواری دابین كردنی بژێوی ژیانیان بۆ خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان پێكهاتووه. شایانی باسه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه به‌رپرسانی شاریی له بارودۆخی ناله‌باری گوزه‌رانی كرێكارانی شاره‌داریی له‌ژێر چاودێری په‌یمانكار ئاگادارن، به‌ڵام هه‌تا ئێستا له لایه‌ن شارهدراییهوه هیچ هه‌نگاوێك به ئاڕاسته‌ی په‌رداخت كردنی حه‌قده‌ستی و مه‌زایای كرێكاران هه‌ڵنه‌گیراوه.