كۆمه‌ڵێك له خانه‌نشین كراوانی ئه‌هواز به‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی بانگه‌وازێك، ڕۆژی دووشه‌ممه ٣ی سه‌رماوه‌ز، له ناڕه‌زایه‌تیی به یه‌كسان نه‌كرانی حقووقه‌كانیان له‌گه‌ڵ كرێكارانی شاغڵ، له به‌رامبه‌ر بینای ته‌ئمینی ئیجتماعی ئه‌مشاره ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، زیاتر له ١٣٠ خانه‌نشین كراوی ئه‌هوازی به به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه، خوازیاری جێبه‌جێ كردنی خواسته‌كانیان له‌وانه، دابین كردنی تێچووی ژیانیان بوون. به‌وته‌ی نوێنه‌ری خانه‌نشین كراوان: سه‌ره‌ڕای پێداچوونه‌وه‌ی یاسایی به‌سه‌ر حه‌قده‌ست و موسته‌مه‌ڕی خانه‌نشین كراوان، ده‌بێ یه‌كسان سازیی بۆ كرێكارانی خانه‌نشین كرا‌و وه‌ك خانه‌نشین كراوانی دیكه ئه‌نجام بدرێت و لانیكه‌م موسته‌مه‌ڕییه‌كانیان بگاته نزیكه‌ی ٤ ملیۆن تمه‌ن.